|
|
|
فۆرمات و دروستکردنی پارتیشن له ویندۆزی (XP)دا.
زۆر گرنگه بزانین چۆن کۆمپیته‌ره‌که‌مان له بایۆس (Bios)ه‌وه به (CDROM)ه‌که بخه‌ینه گه‌ڕ 1- سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێک ئه‌بێت ئه‌و ویندۆزی (XP)یه‌ی که له به‌رده‌ستتدایه مه‌رجه (Bootable)بێت 2- (CD) ویندۆز بخه‌ره شوێن (CD)که‌ته‌وه ه کۆمپیته‌ره‌که‌ت سه‌رله‌نوێ دابگیرسێنه‌وه، کاتێک که ده‌کوژێته‌وه له‌کاتی داگرساندنه‌وه‌دا ئه‌بێت په‌نجه‌ت له‌سه‌ر کلیلی (Delete) یان (F2) دابنێ به پێی جۆری (Bios)ه‌كه ، پاشان ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ت لێ‌ده‌کرێته‌وه.
3- تۆ دووه‌م دانه هه‌ڵبژێره ، دوایی ئه‌م لیسته‌ت بۆده‌کرێته‌وه.
یه‌که‌م دانه ئه‌که‌یت به (CD) دووه‌م دانه ئه‌که‌یت به HDD.0 به‌ڵام دووه‌میان مه‌رج نییه له هه‌موو بایۆسێک HDD.0 بێت به‌ڵام تۆ له‌هه‌موو بارێک‌دا دووه‌م بکه به هارده‌که‌ت.
4- دوای ئه‌و کارانه‌ی که کردوومانه ئه‌بێت پاشه‌که‌وتی بکه‌ین. تۆیش له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌که په‌نجه بنێ به کلیلی F10 یاخود وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه بکه.
له‌م‌کاته‌دا کۆمپیته‌ره‌که داده‌گیرسێته‌وه، ئێستا کۆمپیته‌ره‌که له (CD)ه‌وه ئه‌که‌وێته کار ئه‌م په‌یامه نیشان ئه‌دات.
تۆیش له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌که په‌نجه بنێ به هه‌ر کلیلێکداب به‌رده‌وام ئه‌بێت خۆی، دویندۆز ده‌ست ده‌کات به دامه‌زران.
5- دوای ئه‌وه ئه‌م 3 پرسیاره دێته‌پێشێ:
1- .To set up Windows XP now. Press ENTER. ئێستا بۆ دابه‌زاندنی ویندۆزی ئێکس‌پی په‌نجه بنێ به کلیلی ئینته‌ر.
2- To repair a Windows installation using Recovery Console, Press R. ئه‌گه‌رویندۆزی ئێکس‌پیت هه‌یه و کێشه‌یه‌کت له‌گه‌ڵ سیستمه‌که‌تدا هه‌یه، ئه‌وا ئه‌توانیت سه‌رله‌نوێ ویندۆز بگه‌ڕێنیته‌وه یاخود چاکیبکه‌یته‌وه ئه‌ویش به په‌نجه‌نان به کلیلی (R)
3- To quit Setup Without installing Windows XP, Press F3. ئه‌میشیان بۆ ده‌رچوون و ڕازی نه‌بوون بۆ دابمه‌زراندنی ویندۆزه‌که په‌نجه ده‌نێیت به کلیلی (F3).
ئێستا ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ویندۆز له‌سه‌ره‌تاوه داببمه‌زرێنین ئینته‌ر ئه‌که‌ین.
6- ئێستا پرسیارمان لێده‌کات که ئایا هارده‌که‌مان پارچه بکه‌ین یان هه‌موو جێگاكه بده‌ین به درایڤی (:C) و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌سه‌ر کۆمپیرته‌ره‌که‌مان (:C و ) هه‌بێت بۆنمونه ئه‌وا ده‌توانین کلیلی (C) داگرین بۆ دروست کردنی پارچه‌کانمان وێنه‌ی هاردێکی پاک به‌م شێوه‌یه‌یه تۆیش هه‌موو فه‌رمانه‌کان جێبه‌جێبکه وه‌ک له سه‌ره‌وه نووسراوه.
7- که ئه‌مه جێبه‌جێ کرا دوای ئه‌وه پرسیارمان لێده‌کات به چ فۆرماتێک ویندۆزه‌که دابه‌زێنین وه‌ک له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره.
دیاره دوو جۆر فۆرمات نیشاندراوه (خێرا) و (خاو) NTFS File System ئه‌مه‌یان به ڕای من زۆرباشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (Security) باشی تێدایه وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م فۆرماته په‌نجه بنێ به کلیلی ئینته‌ر.
8- دوای ئه‌وه خۆی ده‌ست ئه‌کات به دامه‌زراندن و کۆپیکردنی فایله‌کانی سیستمه‌که .
لێره‌دا کۆمپیته‌ره‌که خۆی ڕیستارت ئه‌کاته‌وه به‌م‌شێوه‌یه.
دوای ئه‌وه ئینجا ویندۆز به ته‌واوه‌تی دائه‌مه‌زرێت،
لێره‌شدا فه‌رمانه‌کان هه‌ر خۆی ئه‌یکات پێویستی به تۆ نیه، دوای ئه‌وه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ده‌کرێته‌وه.
ئینجا (next) داگره،
له‌یه‌که‌م ناوی خۆت ئه‌نووسیت یان هه‌ر ناوێکی تربێت، دووه‌م ناوی کۆمپانیا یان په‌یوه‌ندی کارکردنت له‌گه‌ل هه‌رشوێنێک ناوه‌که‌ی بنوسه، ئینجا ن(next) داگره.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ویندۆزه‌که‌ی تۆ ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ی هاته‌سه‌ر دیاره ئه‌بێت له‌و خانانه‌دا تۆ سیریاله‌كه‌ی بنووسیت، دوای ئه‌وه (next) داگره.
ئه‌وه‌ی که هێڵه سوره‌که‌ی به ده‌وردا هاتوه ناوی کۆمپیته‌ره‌که‌یه تۆ لێره‌دا ئه‌بێت ناوێک بۆ کۆمپیته‌ره‌که دابنێیت، وه ئه‌گه‌ر بته‌وێت له خواره‌وه‌ش پاسۆ‌رد دائه‌نێیت، دوای ئه‌وه ن(next) داگره.
ئه‌م په‌ڕه‌یه تایبه‌ته به ڕێكه‌وت و کات له (Time Zone)دا تۆ له هه‌ر وڵاتێک ئه‌ژیت پێویسته ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێریت، دوای ئه‌وه (next) داگره.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر (LAN Card) له‌سه‌ر کۆمپیته‌ره‌که‌ت هه‌بێت و ڕه‌نگه زۆرجار ویندۆزی (XP) وه‌گه‌ڕخه‌ر بۆ ئه‌و (LAN Card)ه بدۆزێته‌وه ئه‌گه‌ر (LAN Card)ت نه‌بێت تۆ ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه نا‌بینیت وه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو وێنه‌که تۆ (Typical Settings) هه‌ڵبژێره و ئینجا (next) داگره.
له دوای ئه‌مه ویندۆز به‌ته‌واوه‌تی دائه‌مه‌زرێت به بێ كێشه و کۆمپیته‌ره‌که خۆی ده‌ستپێئه‌کاته‌وه . هیوادارم ئێوه‌ش به‌لاتانه‌وه ئاسان بێت و هیچ کێشه نه‌یه‌ته ڕێتان.
|
|
|
|
|
|
|